ئای لەدڵەی غەریبم - سەنا بەرزنجی || Sana Barzinjy
ھەی داد ھەی بێداد کەس دیار نییە
کەس لە دەردی کەس خەبەردار نییە
ئای لە دڵەی غەریبم، دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی غەمدا ماوم
ڕەشە ڕەیحانەی ئەوبەری چۆمی
تازەم زانیوە ھەر تۆ ھی خۆمی
ئەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئاو و گڵم بێ
ئەترسم بمرم بە جوانەمەرگی
بیبەمە ژێرگڵ ناڵەی دڵتەنگی
ئای لە دڵەی غەریبم، دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی غەمدا ماوم
همه توضیحات ...