هیچ شەڕڤانێکی هەسەدە بۆ شەڕی دژی ڕووسیا نەچووەتە ئۆکراینا

Kurd_press
Kurd_press
77 بار بازدید - 11 ماه پیش - هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو هەواڵانە
هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەمریکا ۶۵۰ شەڕڤانی هەسەدەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئۆکراینا بۆ ئەوەی دژی رووسیا شەڕ بکەن. ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی، لە راپۆرتە هەواڵێکدا گوتی، "سوپای ئەمریکا ۶۵۰ چەکداری لە رێگەی فڕۆکەی تایبەتەوە، بە چەند جارێک، لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەرەو ئۆکراینا گواستوونەتەوە." لەبارەی ئەو دەنگۆیەوە، هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "هەندێ میدیا هەواڵی هەڵبەستراو و لایەنداریان بڵاو کردووەتەوە لەبارەی دەنگۆی بەشداری‌کردنی شەڕڤانەکانی هەسەدە لە شەڕی بەردەوامی ئۆکراینا." هەسەدە زیاتر دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە کە ئەو هەواڵانە ناڕاستن و هیچ بنەماییەکیان لە راستی تێدا نییە." لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئۆکرایناش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رەتیکردەوە ئەو دەنگۆیانە راست بن و ڕۆژی شەممە بە تەلەفزیۆنی رووداوی گوت: "ڕووسیا لە رابردووودا هەر شتێکی گوتبێت، راست نەبووە
11 ماه پیش در تاریخ 1402/04/20 منتشر شده است.
77 بـار بازدید شده
... بیشتر