بە بۆنەی ۵ی پووشپەڕ؛ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا «حەسەن زیرەک»
حەسەن زیرەک یەکێک له ئەو کەسانەی که زیاترین کاریگەریی لە سەر هونەر و گۆرانی کوردی بووە، کەمتر کەسێ لە ناو کوردەواری و تەنانەت فارس و ئازەریشدا کە ناوی حەسەن زیرکی نەبیستبێت، بەتایبەت ئێمەی کورد کە لەگەڵ دەنگ و ئاوازی ئەم هونەرمەندا ژیاوین.
بەڵام ئەو هونەرمەندە ژیانێکی ئاسایی نەبوو، هەر لە منداڵییەوە هەژاری و نەداری تەنگی پێهەڵچنی و بە ئاوارەیی درێژەی بە ژیانی دا. بەم هۆیەوە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستانی دیوە، لێیان ماوەتەوە، لە گەڵ خەڵکەکەی ھەڵسان و دانیشتنی بووە و بە پشت بەستن بە فۆلکلۆری کوردی و هەر وەها کەڵک وەرگرتن لە شێعری شاعیرانی بەناوبانگی کورد، ئاوازی کوردی تا ئاستێکی زۆر دەوڵەمەند کردووە.
مامۆستا حەسەن زیرەک دوای ماوەیێکی زۆر ئاوارەیی لە نێوان عێراق و ئێران و شارەکانی کوردستان، نەخۆش دەکەوێ و دێتەوە بۆکان و لە ڕێکەوتی ۵ی پووشپەڕی ۱۳۵۱ی هەتاوی دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە و لەسەر وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە دەینێژن.
همه توضیحات ...