Hasan Zirak - Frmesky Gash (Remix + Lyrics) | حەسەن زیرەک - فرمێسکی گەش - ڕیمیکس و ژێرنوس

KLPA
KLPA
ئەگەر ئەتەوێ ئێمە بەردەوام بین لایکی ڤیدیۆکە بکە و سەبسکرایبمان بکە.....ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:Snapchat: Klpa. ...
ئەگەر ئەتەوێ ئێمە بەردەوام بین لایکی ڤیدیۆکە بکە و سەبسکرایبمان بکە.
....
ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
Snapchat: Klpa.a
Snapchat: KLPA.A
TikTok:
TikTok: kllpa
Instagram:
Instagram: klpa.a
Telegram:
https://t.me/KLPAA
Soundcloud:
SoundCloud: klpa
....
ئەگەر گۆرانییەکی ئێوەمان بڵاوکردۆتەوە و ئەتانەوێ بیسڕینەوە لەم ئیمەیڵەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا بیسڕینەوە:
Email: [email protected]
...
ژیانی حەسەن زیرەک:
ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921 لە بۆکان لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە و حەسەن زیرەک ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی رۆژانەی.
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و هەولێر و کەرکوکیش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بەهۆی رووداوێکەوەلەئێران سازادراوە و حەسەن بەقاچاخی رووی کردۆتە بەغدا و لەوێ، کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانمەزراندووە.
لەمەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، کە گەڕاوەتەوە ئێران دەستبەجێ لەڕادیۆی تاران و رادیۆی کرماشان کاریان پێسپاردووە. دواتر لەکرماشان تیپێکی هونەری دامەزراند و خزمەتی هونەر و مۆسیقای کوردی کرد.
ئەم دەنگ خۆشە بلیمەتە خوێندەواری نەبووە کەچی زۆربەی شیعری گۆرانییەکانی بەرهەمی خۆیەتی. شیعرەکانی حەسەن زیرەک لە دووتوێی پەرتووکێکدا چاپ کراون بەناونیشانی چریکەی کوردستان.
لە 26-06-1972دا، گۆرانیبێژی کورد حەسەن زیرەک لەشاری بۆکانی کوردستانی رۆهەڵات کۆچی دواییکرد و هەر لەو شارەدا نێژرا، بەڵام لەدواییدا لەسەر راسپادەی خۆی، ئەوەی لەژیاندا گوتبووی، تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ چیای ناڵەشکێنەی بەرامبەر بۆکانی ژینگەی خۆی.

هۆنراوە : هێمن

Lyrics:
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن  بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم
مدەدێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر
قەت نەمدی ڕووی ئاسوودەگی بیلا هەر تووشی گێرە و قەرقەشم
حەریف شەش دەری ئومێدی لێ گرتووم
هەر مۆرە هەڵداوێم بێهوودە بەتەمای دووشەشم
گۆشەی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە مەحکەم گرتوومەتە باوەشم
ئایا کفرم کردووە ئاشقی چاوی مەهوەشم؟
تیغی ئەبرۆی  ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت لەت کردووم وا ئەجنێ سینەکەشم
کوردم و حەریف لێم گەڕێ،کوردم و حەریف لێم گەڕێ
سەنگی مەحەکم بۆچییە؟ بە بیلا بێ غەل و خەشم
...
‍ قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیەکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی هەر تووشی گێرە و قەڕقەشم
دابی کوردی وایە کەس لاگیری لێقەوماو نییە
بۆ چی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم
تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بەجارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتووە حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بەهیوای دووشەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەکەی من پێ کەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی مەحەک نیم زێڕی بێ غەلل و غەشم

همه توضیحات ...