موجتەبای میرزادە: مجتبی میرزادە: Mojtaba Mirzadeh: kurdish Violinist Improvising

Rebaz Abdulla
Rebaz Abdulla
میرزادە لە دایكبووی ساڵی ١٩٤٥ زاینی، شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.میرزادە یەكێكە لە باشترین و كاریگەرترین ڤیۆلۆنیستەكان ...
میرزادە لە دایكبووی ساڵی ١٩٤٥ زاینی، شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.
میرزادە یەكێكە لە باشترین و كاریگەرترین ڤیۆلۆنیستەكانی كورد و ئێران، هەڵبەتە  كاریگەری و شوێنپەنجەی بەسەر هوونەری هەردوو نەتەوەوە هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی زۆرتر ئەم تۆخییە، لە هوونەری كوردیدا دەردەكەوێت، كە خولقێنەری چەندین شاكاری كوردییە، لەگەڵ هەریەك لە هوونەرمەندانی وەك ” حەسەن زیرەك، مەزهەری خالقی، شاروخی، تەعریفی، نازری، سەقایی، شەجەریان، گڵپا، ئیرەج، هیدە، حمیرا، كازمی،...” چەندانی دیكە، ئەوەی گرنگە میرزادە، لە هەردوو ستایلی سوونەتی و پاپ بەرهەم و شاكاری هەیە، وە مامۆستای سێ ئامێری سەرەكی بووە، ڤیۆلۆن، كەمانچە، سێتار، وە توانای ژەنینی زۆربەی ئامێرەكانی هەبووە، هەتتا مامۆستا خالقی لە دیمانەیەكدا دەڵێت: ژەنیارێكی باشی ئامێری ” كلارنێت و دەف ” بووە.
ئەم بەرهەمەشی كۆكراوەی چەند. دەستگایەكە لە ئەلبوومێك، كە پێشتر لە یوتیووبدا هەبوو، بەڵام بە هەر هۆیەك بووبێت، ئەم ڤیدیۆییە نەمابوو.
میرزادە ساڵی ٢٠٠٥  لە تاران كۆچی دوایی دەكات.

همه توضیحات ...