Dina - Grew - by Halkawt Zaher دینا - گرەو

Halkawt Zaher | هلكوت زاهير
Halkawt Zaher | هلكوت زاهير
722.7 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - Please subscribe to the official
Please subscribe to the official channel of Halkawt Zaher
https://bit.ly/2CKXzvq
Facebook
Facebook: halkawtzaherofficial
Snapchat
Snapchat: halkawtzaher0


#halkawtzaher  #هلكوت_زاهير #gorani

Dina Girew
‎دینا - گرەو
Composer Halkawt Zaher
Lyrics  Halkawt Zaher
Arrangement Shamal Mohamad

من لەڕێ تۆ لە ڕێ ھەردووکمان بۆ ھەمان ڕێ
کاممان زوتر گەیشتین ئیختیار بەو کەسە ئەدرێ
بۆ خۆمی نیشان دەکەم من بووک بم ئەویش زاوا    
ئەڵقە ئەگۆڕینـــــــەوە ئەتۆش بڕۆ ماڵـــــئاوا

لەپێش تۆ من لەوێ بووم ئەو کوڕە ھەر بۆ منە
ناتوانی لێمی ببەی تازە ھەر ماڵی منە
ئەملاو ئەولاشی ناوێ ھەڵی مەخەڵەتێنە
سحر و جادووی لێ نەکەی عینادە مەی دووێنە

گەر دەستی لێ بەرنەدەی من دەیکەم بە ناخۆشی
ماڵێمان ڕازی بوونە شەویش دێن بۆ خوازبێنی
ئەڵقەم حازر کردووە شیرینی و کاسەی بوکێ
خەنەبەندان و شای ڕەشبەڵەکو ھەڵپەڕکێ

نەڵێی من جوانترینم کەزیم درێژ چاو بەکل
یەک شانی لە بۆ بادەم لە پشتێنم کەمەر شل
ڕازی دەکەم بۆخۆم بێ حەوت کچ نابێ بە قەیرە
ھەتا مردن پێـــــــکەوە جیابونەوەشمان قەبرە

ئەو بەزمو ڕەزمەت لەچی ڕێ لە شەنسی من مەگرە
تائێستا ھەوڵم داوە ڕزقی جوانیەکەم مەبڕە
خۆمن ناسک و نازدارم باڵا بەرز و لەب شیرین
ھەر بۆ منە دڵنیام ھەزار دوعا و یەک ئامین

بەخوا قبوڵی ناکەم ھەراو ھۆریا دروستکەی
بەناز و فیزی چاوت ئەو نازدارە لەمن کەی
جێگەم حازر کردووە ئەیبەم بۆ شھرالعسل
گرەوەکەم بردەوە تۆ ئاخیر و خۆم ئەووەل

گەر بێت و بگەمە لای پێی دەڵیم دەردی دڵم
باوەشی من ببینێ بەخوا تۆی ناوێ گوڵم
خەسووم بە تەنیا ماوە باوکیشم بە تەنیایە
ژن بەژن بۆ ئەم دوانە ھەم خێرە و ھەم سەودایە

خەسووی چی کچێ بەسە واز لە باوکیشت بێنە
خودا قبوڵی ناکا سەودا ھەڵمەگیرسێنە
ژن بەژنیان پێ مەکە خۆتیان لا شیرین مەکە
ئەو کورەش ھەر ھی منە بەسە عینادی مەکە


Music video by © 2021 OUD Records, a Division of OUD Production Recordings, L.L.C. Digital Music Distribution & Adminstorter Publishing by ℗ 2021 OUD Record Company, under exclusive license to Exclusive-Licensee Co. Al OUD for Art Production& Distribution L.L.C. ALL RIGHTS RESERVED
توزيع الدجيتال شركة العود للانتاج والتوزيع الفني OUD Production L.L.C جميع الحقوق محفوظة شركة العود للانتاج الفني © 2021 http://oudproduction.com  Facebook: oudproduction
2 سال پیش در تاریخ 1400/12/26 منتشر شده است.
722,728 بـار بازدید شده
... بیشتر