ئهنیمەیشنی ژینگەیی سێیهم-پارێزهرانى داهاتوى ژینگه-منداڵان
خاڵە مامۆستای قوتابخانەیە و خەریکی وانە گوتنە ، لە تەختە نووسیویەتی وانەی ژینگە( ژینگە پارێزی)
قوتابیەکانی عەندە ، حەسۆ ، جەنگۆ و گەڵێن کە ئاڵ و گۆر لە ڕوخساریان دایەو منداڵن
خاڵە : ڕۆڵە شیرنەکانم ئەمڕۆ باسی سروشت و ژینگە دەکەین ، ئێوە ژینگەتان خۆش دەوێت؟
هەموان : بەڵێ
خاڵە : دەی پێم بڵێن کە چۆن ژینگەتان خۆش دەوێ و دەیپاڕێزن ؟
عەندە : مامۆستا من هەمو ڕۆژ گوڵەکانی باخچەکەمان ئاو دەدەم
حەسۆ : مامۆستا ئەمن کە جبس دەخۆم کیسی نایڵۆنەکە دەخەمە سەتڵی خۆڵەوە و فرێی نادەمە سەر زەوێ
جەنگۆ : مامۆستا ئەمن زبڵی ماڵەومان لە کۆڵان دانانێم تا ژینگەی کۆڵانمان پیس نەبێت ، دەیبەم لە قەراغ بەنداو دایدەنێم
خاڵە : نا نا جەنگۆ گیان تۆ نابێ ئەو کارە بکەی ، بەنداو ، درەختستان ، دەشت و کێو هەموی ژینگە و سروشتی ئێمەیە و هەر بۆخۆمان هاورێ و خاوەنی ئەو سروشتەین، دەبێ هەمو شوێنەکانی وەک ماڵی خۆمان بپاڕێزین.
گەلێ : ئەمن کاتێک دەچین بۆ سەیران زبڵ لە ناو سروشت جێ ناهێڵم
خاڵە : بژی گەلێ گیان .
ڕۆڵە شیرنەکانم سروشت ئێمەی خۆش دەوێ و لە باوەشی خۆی گرتووین و ئەگەر ئێمە پیسی بکەین یا بیرەنجێنین لێمان دڵگران دەبێ
ئایا ئێوە دەتوانن هاورێیەکتان کە زۆری خۆش دەوێن بیرەنجێنن
هەموان : نا
خاڵە : کەوابێ ژینگە و سروشت هاوڕێ خۆشەویستەکەی ئێوە بێت، هێشتا دەتوانن بیڕەنجێنن ؟
هەموان : نا مامۆستا
خاڵە : پیرۆزە ڕۆڵە شیرنەکانم ، ئەگەر بەم هەست و ویستەتانەوە لەگەڵ ژینگە بمیننەوە، ئێوە پارێزەری ژینگەن.
پاریزەرە جوانەکانی ژینگەکەمان ئیوە نەوەی داهاتوی ئێمەن، ئیوەن بریار دەدەن ژینگەی داهاتوومان جوان و تەندروست بێت یان پیس و وێران؟ سەوز و پر ئۆکسجین بێت یان وشک و تەماوی؟ خۆ دەزانن ژینگەکەتان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی و دڵخۆشیتان هەیە، تا سەوزتر بێت ئێوە هەستی شادی و شوێنی یاریشتان زیاتر دەبیت .
سروشت بەمیهرەبانیەوە باوەشی بۆ ئیمە کردوەتەوەو هەناسەیەکی پاکمان پی دەبەخشێت لەگەڵ شوێنی ژیانیش، با ئێمەش وەفاداربین بۆی و ڕێز و پێزانین بنوێنین...
پارێزەرێکی دڵسۆزی ژینگە بین.
-----------------------------------------------------
پرۆژهى(تورهكهى خام لهجیاتى كیسهى نایلۆن و زهرفى كاغهز)لهپێناو پاراستنى ژینگه له پیسبون, ئهم پرۆژهیه لەلایەن پارێزەرانی سروشتەوە جێبەجێ دەکرێت، بهپشتگیرى دارایى دهزگاى ڕوانگه له چوارچێوهى پرۆژهى دهستپێشخهرى لاوانى خۆبهخش.
#تورەکەی_ژینگە
#شۆڕشى_سپى
#تورەکەی_خام

همه توضیحات ...