کتێبی دەنگی ـ شاکاری هەزار و یەک شەوە . بەشی یەکەم

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
تەواوی بەشە پەخشکراوەکانی شاکاری هەزار و یەک شەوە لەم لینکەدایە.............☟☟☟☟☟☟☟☟☟ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ ...
تەواوی بەشە پەخشکراوەکانی شاکاری هەزار و یەک شەوە لەم لینکەدایە.............☟☟☟☟☟☟☟☟☟

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چیرۆک و ڕازەکانی ،(هەزار و یەک شەوە) بەلای ئەدەب دۆستانی جیهانەوە، زۆر گرنگن، چونکە جێماوەیەکی کۆنی ئەدەبی گەلانە.سەرچاوەی زۆرێک لە کەڵە  نوسەرانی جیهان بووە! ئەوەتا ڤۆڵتێری کەڵە نوسەر ، دانی بەوەدا ناوە کە دوای ئەوەی (۱٦) جاران سەر لەبەری شاکاری (هەزار و یەک شەوە)ی خوێندووەتەوە بووەتە نووسەر!!
لە بارەی ڕازەکانی (هەزار و یەک شەوە)وە، بیرو ڕاگەلێکی جیاواز هەن. تێیاندایە ڕاستگۆیانە و بێلایەنانە ، لە سەری دواوە و هەشیانە نا دروست و بە مەبەست بووە.
لە جۆری دووەمیان وەکو (دی گۆیە)ی هۆڵەندی . کە چیرۆک و ڕازەکانی ئەم هەزار و یەک شەوەیە دەگێڕتەوە بۆ سفری (ئەستری تەورات )! کەسانێکیش هەن دەڵێن:  دانەری ئەم شاکاری هەزار و یەک شەوەیە ، جووەکان بووە! بەڵام دواتر بەڵگەی نوێ کەوتە بەر دەست ڕۆژئاواییەکان. ئەوەش بەهۆی ڕۆژهەڵاتناسی فەرەنسی (ئەنتوان گاڵان ـ  ۱٦٤٦ ـ ۱۷۱٥ )ەوە بوو. ئەم پیاوە یەکەمین کەسێک بوو کە کتێبێ (هەزار و یەک شەوە)ی وەرگێڕا بۆ زمانی فەڕەنسی و ساڵی (۱۷۰٤) بە چاپی گەیاند.
تا ئەو دەمەی کە ئەنتوان گاڵانی نوێنەری فەڕەنسا، لە ئەستەمبوڵ دەستنووسی ( هەزار و یەک شەوە)ی، لە دوا ساڵەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا، دەست نەکەوت.
ئەو شاکارە قەشەنگ و ناوازەیە ، کەوتبووە گۆشەی بیرچونەوەوە!
دواتر بە هاندانی( کۆلبێرت)ی وەزیری فەڕەنسا ، ئەنتوان گاڵان ئەو شاکارەی وەرگێڕایە سەر زمانی فەڕەنسی.
بەڵام دەستپاک نەبوو لە وەرگێڕانەکەیدا و بڕێکی ئەو دەقانەی پشتگوێ خست و جارو باریش خستنە سەری بۆ دەقەکان کردبوو!
بەڵام ئەم( گاڵان)ە بەختی یار بوو و دەستنوسێکی تری (٤)بەرگیی لە وڵاتی شامەوە پێگەیشت ، کە کۆنترینی دەستنوسەکانی ڕۆمانی (هەزار و یەک شەوە ) بوو و تا ئێستاش (۳) بەرگی ئەو دەستنوسە لە (کتێبخانەی میلی فەڕەنسا) هەڵگیراوەو ماوەتەوە!
بەڵام بە داخەوە دەستووسی بەرگی ٤ی بزر بووە!
دواتر  ( ئەنتوان گاڵان) پیاوێکی مارۆنی لە (حەڵەب) دەبینێت ، بە ناوی ( حەنا )وە ، کە چیرۆک و ڕازێکی فرەی عەرەبی لە بەر دەبێت و پێدەچێت کە ئەو پیاوە حیکایەتخوان بوو بێت، (گاڵان)  گوێ بۆ حیکایەت و ڕازەکانی دەگرێت . دواتر هەر ئەو پیوە حەڵەبی یە ،
چەندین چیرۆکی بۆ دەنوسێتەوە و پێی دەبەخشێت.
(ئەنتوان گاڵان)یش لەو چیرۆکانەی ئەو پیاوە ، بەرگی چوارەم پێک دێنێت و ئەم شاکاری (هەزار و یەک شەوە)ی پێ تەواو دەکات.
هەر لەبەر ئەمەشە لەناو ئەم شاکارەدا چەندین چیرۆکی عەرەبی لەبارەی بەغدا و هارونە ڕەشیدەوە دەبیستین . کە ئەم چیرۆکانەش ئێجگار جێگای بایەخی گەلانی تر بوون .  ئەوەتا (جەواهیر لال نەهرۆ ) لە نامەیکدا بۆ کچەکەی نوسی بووی : ئەی تۆ بەغدا و هاروونە ڕەشید و شەهرەزادت بیرنایەتەوە!؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب : هەزار و یەک شەوە
بابەت:  ڕۆمان
نوسینی : نەزانراو
وەرگێڕانی : جەوهەر مەحموود داراغا🌷
خوێندنەوەی : پێشڕەو عومەر 🌷
کاری دەنگ: سورێن ناتق 🌷
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ktebi dangi hazar w yak shawa

همه توضیحات ...