Zakaria Abdulla - Namzani | Lyrics

Pola S. Salih
Pola S. Salih
زەکەریا - نەمزانی | ژێرنووسنەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵیساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵدا دەکێڵیناکرێ هەر ڕۆژ ...
زەکەریا - نەمزانی | ژێرنووس

نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵدا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە
توخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە

تاوانی تۆ تەنیا ڕووناکی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریچەت پەنا و تەکیەگام بوو
تۆ لێرە چیت بینی وا بە جارێ گۆڕای
لە ئەشق و ئەوینی کورد بە جارێ تۆرای

دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد
تۆش بووی بە مۆدێرن و پشتت لە منیشت کرد
بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد
پاکی کردەوە وشەی ئەشق و لە دڵتی دەرکرد

توخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە

من قەت نابم بە تۆ تۆش نابی بە ئاوات
من باوەڕم پێت کرد تۆش باوەڕت دۆڕاند
ئێستا وادەزانی هێشتا هیچ نەبووە
دوێنێ ئەشقێکی پاک ئەمڕۆ لەبیرت کردووە

#ZakariaAbdulla
#Namzani
#To_Hati
#1998
#Lyrics
#Kurdish_Songs
#Kurdish_Music
#Zakaria_Abdullah
#زەکەریا
#زەکەریا_عەبدوڵڵا
#زەکەریا_عبدڵڵە
#نەمزانی
#تۆ_هاتی
#ژێرنووس
#گۆرانی_کوردی
#ژێرنووسی_کوردی

همه توضیحات ...