مەزهەری خالقی - نەسیمەکەی ساردی پاییزیی - Mazhari Khaliqi

Salar Bapir
Salar Bapir
نەسیمی پاییزنەسیمەکەی ساردی پاییزیچ بێ ڕەحمی! چ دڵ بەردی!سووریی گوڵ‌و سەوزیی گوڵزارانئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ ز ...
نەسیمی پاییز

نەسیمەکەی ساردی پاییزی
چ بێ ڕەحمی! چ دڵ بەردی!
سووریی گوڵ‌و سەوزیی گوڵزاران
ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ زەردی
ئیتر ناپرسی بەم کارە
هەزاران دڵ بریندارە!

بە نەغمەی شاد و مەستانه‌ی
هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن
لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورت بولبولت تۆران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری
گوڵاڵەی گەش، تۆ هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئه‌تۆ
بە یەکجاریی لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسیه ئازارت
خودایە کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیه ئازارت
خودایا کوانێ ئارادمم!

***
هۆنراوەی: عوسمانی ئەحمەدی
ئاوازی: حەسەنی یوسف زەمانی

ئۆرکسترای مەزنی تاران - ١٩٧٠

همه توضیحات ...